دەربارەی ئێمە
ڕاستییەکان وەک خۆی ببینە
ئەم پلاتفۆرمەمان بۆ ئەو کەسانە دروست کردووە کە دەیانەوێت ڕاستی کارکردن لە کۆمپانیاکانی کوردستان بزانن، بێ ئەوەی پێویست بکات چیتر بە گومانەوە بڕیار بدەن. لێرە هەموو هەڵسەنگاندنکان ڕوونن؛ ئەوانەی پشتڕاستکراونەتەوە نیشانەی سەوزیان لەسەرە و ئەوانی تریش خۆڵەمێشی. دڵنیابە، ئێمە هەرگیز لە بەرامبەر پارەدا هەڵسەنگاندن نەرێنییەکان ناشارینەوە.
پلاتفۆرمەکە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە. خاوەنکارەکانیش دەتوانن پڕۆفایلی کۆمپانیاکەیان بەڕێوەببەن و وەڵامی هەڵسەنگاندنکان بدەنەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتی سڕینەوەی ڕەخنەکانیان نییە.